شەوى ڕابردوو لە گوندێکى سەر بە قەزاى داقوق لە کەرکوک داعش هێرشیکردە سەر فەوجێکى پۆلیسى فیدڕاڵى و دوو پۆلیس کوژران.
شەوى ڕابردوو لەسنوری گوند "ربيضه"ى باشوری قەزای داقوق ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی فەوجی ۳ـی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژران و سیانى دیکە برینداربوون.
هەر دوای هێرشەکە چەکدارانی داعش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان خستووەتە ئەستۆى خۆیان.
لەپاش ڕووداوەکانى ١٦ ى ئۆکتۆبەرەوە جموجۆڵى داعش لە ناوچەکانى کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانى دیکە بەشێوەیەکى بەرچاو ڕووى لە زیادبوون کردووە.