وێنە.. شارا ئیبراهیم سەرنجڕاکێش دەرکەوت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بواری هونەری شارا ئیبراهیم کە چالاکییەکانی لە تیڤی و تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەبێتە مایەوەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی، لە نوێترین وێنەیدا جیاوازو سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت.

شارا ئیبراهیم لە دوو رۆژدا بە دوو ستایڵی جیاوازەوە دەردەکەوێت، ئەو میدیاکارە خەریکە بەم وێنانەی دەچێتە بواری خانمەکانی مۆدەوە.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.

پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌18978 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:59:26/04/2018