شاعیرێکی کورد لەساتەوەختی خوێندنەوەی شعرێکیدا گیانی لەدەستدا

لە ڕێوڕەسمی پەردە لادان لە دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕینە جەماوەریەكەی 13ی ئایاری ساڵی 1987، شاعیری ناسراوی هەورامان "یاوەر هەورامی" كۆچی دوای كرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "وشە"، پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە شاعیر "ئیبراهیم عبدلكەریم"،پارچە شیعرێك دەخوێنێتەوە، لەنیو ئامادەبواندا جەڵدەی دڵ لیی دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

"ئیبراهیم عبدلكریم"هانەقوڵی ناسراو بە "یاوەر هەورامی" لە دایكبووی گوندی هانەی قوڵی سەر بە شارەدێی خورماڵە و بە هەردوو زاراوەی هەورامی و كرمانجی خوار شیعری دەنووسی و خاوەنی 12 كتێبە.

 كۆتا شیعری كە پێش گیان لە دەستدانی خوێندییەوە سۆزێك بوو لە زاری منداڵی شەهیدێكەوە.

نموونەیەك لە هۆنراوەكانی: 

كوردستانم 
نازانم بۆ كام زامی تۆ بگــــــریم كـــــوردستانم ؟
بۆ عــــەفرینت یان هەڵەبـــــــجەی دڵ و گیانم
بۆ هەركوێ دەڕوانم دەبینم كۆچی كــــــــوردانە ؟
ماڵ لەكــــــــــــۆڵەو ئاوارەیــــــــەو سەرگەردانە
خــــــــودا زۆر بێ كــــــەسین ، بگــــرە دەسمان
دەرمان بێنە لەم ئاگــــرە، هــــــــەرتۆی كـەسمان 
لەسەدەكانی ڕابردوولــــــــەپێش پیران و قازیوە 
ئەم كـــــــــوردستانە پیرۆزە دڵســۆزێكی نەبینوە
ئەو دەستەی دەستی هێناوە بۆناو لەپی دەسمان 
دڵسۆز نەبوە نەبۆ خــــــــــاكـــــمان نەبۆ كەسمان 
برام برایی بـــــــــــا نەدۆڕێنین دەستی یەك بگرن
فرمێسك لەچاوی هەتیوو بارانی ئەم كوردە بسڕن
یاوەر هــــــەورامی




PM:09:49:26/04/2018