بەوێنە.. پەرواز بەبەرگێکی رەشەوە دەردەکەوێت

خانمە ئەستێرەی کوردی عەرەب ئایدڵ پەرواز حسێن بە شێوازێکی زۆر تایبەت و بەجلی رەشەوە دەردەکەوێت.

پەرواز لە نوێترین دەرکەوتنیدا کە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بلاوکردۆتەوە بەجلێکی رەشەوە دەردەکەوێت.

ئەو وێنەیە نوێیە کە پەرواز هیچ کۆمێنتێکی لەگەڵدا بلآونەکردۆتەوە، بەلآم وا دەردەکەوێت کەوێنەیەکی گرتەیەکی هونەری بێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە پەرواز سەرقاڵی تۆمارکردنی چەند گۆرانییەکی نوێیە دوای تەواوبوونی مانگی رەمەزان.

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.





PM:11:02:26/04/2018