بۆ یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە لیگانێس رۆناڵدۆ ئامادە نابێت و
پشووی پێدەدرێت.
بەهۆی گرنگی یاری هەفتەی داهاتووی
ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە بایرن میونخ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، زیدانی
راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە پشوو بە رۆناڵدۆ بدات و بۆ یاری رۆژی شەممە
کە بەرامبەر بە لیگانێس یاری دەکەن ئەو ئەستێرەیە یاری ناکات و بۆ یاری رۆژی
سێشەممەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ دەگەڕێتەوە بۆ
پێکهاتەی یانەکەی.