خانمە گۆرانی بێژ و پێشکەشکاری ناسراوی کورد دەشنێ موراد وێنەیەکی خۆێ بلاوکردەوەو هەوادارانی سەرسامکرد بە جوانییەکەی.
دەشنی موراد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەتەوە، کە هەوادارانی کۆمێنێتێکی زۆریان لەسەر نووسیووەو هەندێکیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە وێنەکەی وروژێنەرە بەو پێی بەشێل لە جەستەی درکەوتووەو، هەندێکی دیکەشیان سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن،
دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.
گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.