بواتینگ ماوەیەکی زۆر دوور دەکەوێتەوە


بواتینگی بەرگریکاری یانەی بایرن میونخ. توشی پێکانێکی قورس هاتووەو چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ یانەی بایرن میونخ پشکنینی بۆ بواتینگ ئەنجامدا و ئاشکرای کردووە ئەو یاریزانە لە رانیدا توشی پێکانی ماسولکەیی بووە.

بواتینگ لە یاری نێوان ریاڵ مەدریدو یانەکەی توشی پێکان هاتوو یاریگای جێهێشت.

بە قسەی رۆژنامەکانی ئەڵمانیابواتینگ نزیکەی ٦ هەفتە دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت ئامادەی یاری گەڕانەوە ببێت بەرامبەر بەریاڵ مەدرید ، هەروەها مەترسی بەشداریکردنی بۆ مۆندیال لێدەکرێت.



PM:11:27:26/04/2018