هونەرمەند عومەر دەروێش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا
هونەرمەند عومەر دەروێش رایگەیاند، کە بەهۆی توشبوونی بە جەڵدەی دەماغ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
هونەرمەندی ناسراوی کورد "عومەر دەروێش"، کە ئێستا لە وڵاتی نەرویج دەژی، لەنوسینێکیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە،"تەنها لەبەر گلەیی ئازیزان وهاورییان. لەگەڵ توشبوونم بە حاڵەتی جەڵدەی دەماغ ولەدەستدان بینایی چاوی چەپم رۆژی ٢٥ی نیسان نەشتەرگەریم بۆکرا".
عومەر دەروێش، هونەرمەندێکی شێوەکاری ناسراوی کوردە، کەخاوەنی سەدان پێشانگای هونەری هەیە و لەو بوارەدا رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە و خزمەتێکی زۆری بە هونەری شێوەکاری کوردی کردووە.
AM:01:08:27/04/2018