ژمارەیەک چەکدارى داعش لەسەر ڕێگەى ڕەشاد کەرکوک ڕێگەیان لە ئۆتۆمبێلێک گرت و دوو کەسیان تیادا کوشت.
شەوى ڕابردوو پۆلیسێکى عێراقى کە لە نێو تاکسیەکدا بووە لەلایەن بازگەیەکى کاتى ژمارەیەک چەکدارەوە لەسەر ڕێگەى ڕەشاد کەرکوک ڕێگەیان لێگیراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان پۆلیسەکە و شۆفێرەکەش لەلایەن ئەو چەکدارانە کوژراون و ئۆتۆمبێلەکەشیان سوتێنراوە و هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند چەکدارانى داعش بەوکارە هەستاون.
لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە سنورى ناوچە دابڕێنراوەکان چەکدارانى داعش بەشێوەیەکى بەرچاو دەستیان بە جموجۆڵ کردووە.