ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
بەشێک لە پەرلەمانتاری کوردستان، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن، کە بەدەنگ ژمارەیەک گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بچن و هەوڵ بدەن سزای لەسێدارەدانیان لەسەر هەڵبگیرێت و پێداچونەوە بەسزاکەیاندا بکرێت.
لە نوسراێکدا کە واژوی ١٠ پەرلەمانتاری کوردستانی لەسەرەو لە رۆژی ١٥ی شوباتی ٢٠١٨، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە و وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتووە، تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزای لەسێدارەدانی لاوانی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، نیگەرانی زۆری لەلای گەلەکەمان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دروستکردووە.
دەشڵێن، لەلایەن رێکخراوەکانەوە گازندەیەکی زۆر لە ئێمە کراوە بۆ بەدەنگەوەهاتن، کە هەوڵبدەین سزای لەسێدارەدان لەسەر ئەو لاوانە هەڵبگیرێت و جێبەجێ نەکرێت، کە بڕیاریان لەسەر داوە.
ئەو پەرلەمانتارانە داوا دەکەن هەموو هەوڵێکی دیبلۆماسی بگیرێتە بەر، بۆ راگرتنی سزای لەسێدارەدانی ئەو لاوانەی، کە ناویان لەم نوسراوەدا هاتووە و لەژیان بێبەش نەکرێن و پێداچونەوە بە حوکمەکەیاندا بکرێت.
AM:09:41:28/04/2018