لە زاخۆ هێرشکرایە سەر سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ

کەمێک لەمەوبەر لە شاری زاخۆ لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ لیستەکەی هێرشکرایە سەر د. کامەران بەرواری سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆک.

میدیای نەوەی نوێ بلآویکردەوە لەو هێرشەدا د. کامەران بەرواری سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ بریندار کراوە.

د. کامەران بەرواری دوای هێرشەکەی سەری دەڵێت" دەسەلآت و پارتی بەرپرسن لەو هێرشەی کرایە سەرم".

دوێنیش لە شاری شەقلآوە ژمارەیەک لە لایەندارانی پارتی بە دارو بەردو هوتاف کێشان هێرشیان کردە سەر هەڵمەتی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک کاندیدی ئەو حیزبە.. 



PM:04:52:28/04/2018