سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی فەجر کۆتایی بە کارەکانی هێنا

سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی فەجر، لە هۆڵی (وەحدەت) لە سەنتەری شاری تارانی پایتەختی ئێران كۆتایی بەكارەكانی هێنا. 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، لە پاش هەشت رۆژ  ڤیستیڤاڵی سینەمایی فەجر کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێناو هەریەک لە سیو
هونەرمەندان (شەهرام و حافزی نازری) بەشداریی ئاهەنگی كۆتایی فێستیڤاڵەكەیان كرد كە زیاتر لە دوو كاتژمێر درێژەی كێشا و خەڵاتەكانی فێستیڤاڵ بەمشێوەیە دابەشكران:

ـ خەڵاتی ئاشتیی تایبەت بە فێستیڤاڵەكە بەخشرایە دەرهێنەرێكی كەمبۆدی.
ـ بڕوانامەی فەخریی درایە فیلمی (كرێكاری كانەكە).
ـ خەڵاتی نتبك بۆ فیلمی (هندی و هورمز).
ـ خەڵاتی نێوان ئایینەكان بۆ فیلمی (گەنم).
ـ خەڵاتی باشترین فیلم بۆ فیلمی (درساج).
ـ خەڵاتی محەمەد ئەمین (د. خ) بۆ فیلمی (لەپشت هەورەكانەوە).
ـ خەڵاتی باشترین كورتە فیلم بۆ هەردوو فیلمی (منداڵی بەرمەمكە) و (گوێڕایەڵی/الولائـ)
ـ خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ (مریەم بەحرلعلومی).
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی ئاسیایی بۆ فیلمی (باوك و كور).
ـ تابلۆی رێز و پێزانین بۆ فیلمی (بەڕێز غۆزن).
ـ خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بۆ فیلمی (ئاوازی گرانێت).
ـ خەڵاتی باشترین ئەكتەری ژن بۆ (ماهور ئەڵوەند).
ـ خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاو بۆ (لیئۆن لوچڤ). 
ـ خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (هت ترێك).
ـ خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ (ئەلێكسی گارمەن جۆنیۆر).
ـ خەڵاتی باشترین فیلم بۆ فیلمی (ئاغا). 


PM:11:06:28/04/2018