ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، مەلا بەختیار جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پۆستی پارێزگای سلێمانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌رده‌گرنه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ ی راگەیاند" یه‌كێتی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێته‌وه".
هاوكات سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پێیوایه له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی پێویستی به دوو به‌ره هه‌یه، یه‌كێكیان له سه‌ر ئاستی عێراق و ئه‌وی دیكه‌یان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بێت و دەشڵێت "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت".
تا ئێستا نەزانراوە وروژاندنی وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەلایەن یەکێتیەوە تەنها بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنە، یان پرسێکی جدیە.