هێزهكانی پاراستنی گهل(ههپهگه) رایگهیاند، له ئەنجامی هێرشێکیان بۆسەر سوپای تورکیا لە سنوورى برادۆست و دوو سهربازی تورکیا کوژران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، لە هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز، لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی باشوری کوردستانا، گەریلاکانمان رۆژی سێشەممە لەسەر گردی لێلکان چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای کوژران و سەربازێکیش برینداربوو.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای تورکیا پاش ئەو چالاکییە بە فڕۆکە جەنگییەکانی، گوندی شوشانی بۆردوومان کرد و پاشان بریندار و کوژراوەکانی لە شوێنی چالاکییەکە گواستەوە.