هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا کاندید دەکات

بڕیارە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە ڕێوڕەسمێکدا سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک کاندیدی فەرمی  حزبەکەیان  بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕابگەیەنێت،

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ڕۆژی هەینی ٤ی ئەم مانگە، لە ڕێوڕەسمێکدا کە لەیەککاتدا لە شارەکانی ئەستەنبوڵ و ئامەدی باکوری کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا دەمیرتاش وەک کاندیدی فەرمی پارتەکەیان ڕادەگەیەنن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، تەمەنی ٤٥ ساڵە و لە ڕۆژى ٤ى تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ەو لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراوە و ئێستا ساڵ و نیوێکە لە زینداندایە.

بڕیارە  لە ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئەنجام بدرێت و ئاکەپەش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانى بۆ هەڵبژاردنەکە کاندید کردووە.




AM:12:11:03/05/2018