تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بۆماوه‌ى ڕۆژێك به‌هۆى ڕاكێشان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌باى ناو تونێله‌كه‌وه دادەخرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى ده‌ربه‌ندیخان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئەمڕۆ كاتژمێر 7 ى سه‌رله‌به‌یانى تا كاتژمێر 7 ى ئێواره، تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت، به‌هۆى ڕاكێشان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هێڵى 11 ى كاره‌با له‌ناو تونێله‌كه‌دا
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه "هاتووچۆى ئۆتۆمۆبێلی تایبه‌ت و كرێ و ئۆتۆمبێلی قه‌باره بچووك ده‌كه‌وێته سه‌ر شاخى به‌رانان و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیش به‌هه‌ردوو دیوى تونێله‌كه‌دا ڕاده‌گیرێن و ڕێك ده‌خرێن تائه‌وكاته‌ى تونێله‌كه ده‌كرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى تووشی گیروگرفت و ئاسته‌نگى هاتووچۆ نه‌بن