ڤیدیۆ.. سالارو عەتا گۆرانییەک بۆ لاهوری شێخ جەنگی‌و دژە تیرۆر دەڵێن

هەردوو گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان سالار مەحمود و عەتا ئەحمەد گۆرانییەک بۆ لاهوری شێخ جەنگی و هێزی دژە تیرۆری یەکێتی دەڵێن.

پێدەچێت ئەو دوو هونەرمەندە ناسراوە بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەو ئەو گۆرانییەیان وتبێت، هەفتەی پێشووش هەردوو هونەرمەند وەک ژمارەیەک لە هونەرمەندەکانی تر کە گۆرانی بۆ حیزبەکان دەچڕن، ئەمانیش گۆرانیان بۆ یەکێتی چڕی.

لەگەڵ ئەو دووگۆرانیبێژە ناسراوەدا خاتوونێکیش بەناوی فێنیک فاروقەوە بەشدارە لە وتنی ئەو گۆرانییەدا.

گۆرانییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.  




PM:03:00:03/05/2018