بەوێنە.. شارا ئیبراهیم لەچەند ساتیڵێکی جیاوازدا دەردەکەوێت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بواری هونەری شارا ئیبراهیم لە دوو رۆژی رابردوودا بە چەند ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت.

شارا ئیبراهیم لە نوێترین دەرکەوتنیدا کە هەندێکی لە رێگای بەرنامەکەی خۆیەوەیەتی لە کەناڵی کورد ماکس بەچەند ستایڵێکی جیاواز دەردەکەوێت و دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

شارا کە بەرنامەی " شارا" ی هەیە لە کوردماکس هەندێک جار هونەرمەندی جدی و ناسراو بانگهێشتی بەرنامەکەی دەکات، بەپێچەوانەشەوە هەندێکجار گۆرانیبێژە میللیەکان بانگ دەکات.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.

پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.



PM:04:54:03/05/2018