وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی، وتی: "لە نزیکەوە چاودێری ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەین. ھیواخوازین ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئاسایشی و ئارامیدا بەڕێوەبچن".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سازی کرد، ئاکسۆی وتی" وەزیری دەرەوەی عێراق جەعفەری، بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ھاوبەشی ئابووریی تورکیا-عێراق سەردانی تورکیا دەکات و، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری ئابووریی تورکیا، نیھات زەیبەکچی و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو کۆببێتەوە ".
هەروەها وتیشی: "لە نزیکەوە چاودێری ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەین. ھیواخوازین ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئاسایشی و ئارامیدا بەڕێوەبچن".
حامی ئاکسۆی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەرامبەر خۆبەدوورگرتنی سیاسییە عێراقییەکان لە لێدوانی مەزھەبی و جوداخوازی و، باسی لەوە کرد کە چاوەڕوانن ئەو حکوومەتەی دوای ھەڵبژاردن پێکدەھێنرێت ھەموو لایەنەکان لەخۆی بگرێت و، ھەڵوێستێکی پێداگیرانە و بێ سازش نیشانبدات لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆدا.