ڤیدیۆ.. ورچێکی گەورە لە کاتی سێلڤی گرتندا هێرشدەکاتە سەر زاوایەک

لە ڤیدیۆیەکدا ورچێکی زۆر گەورە تازە زاوایەک دەیەوێت وێنەیەکی سێلڤی لەگەڵدا بگرێت، بەڵام هێرشێکی توندی دەکاتە سەرو دەیدات بە زەویداو چەندان گازی لێدەگرێت.

لەو ڤیدیۆیەدا لە شاری " برابهۆ " لە وڵاتی هیندستان روویداوە، کاتێک زاوا دادەبەزێت تا هەناسەیەک وەربگرێت و وێنەیەکی سێلڤی بگرێت لەگەڵ ورچێکدا ورچەکە پەلاماری دەدات و دەیخاتە ژێر، هەرچەندە سەگێک دەیەوێت پیاوەکە ئازاد بکات، بەڵام لەبەر زلی ورچەکە سەگەکە هیچی پێناکرێت.





PM:10:36:04/05/2018