مەحمود شێخ وەهاب هەڵسوڕاوی گۆڕان وەلآمی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دەداتەوەو دەڵێت " سلێمانی شاری ھەڵمەت و قوربانیە نەک شاری پۆپۆلیستی".
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک، مەحمود شێخ وەهاب کاندید گۆران بۆ پەرلەمانی عێرای دەڵێت" نێچرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ئەمڕۆ لە بانگەشەی حیزبەکەی ڕایگەیاند کە ئێمە وادەزانین سلێمانی شاری شەعبەویەتە و ژیانمان لەم شارە تاڵکردوە، جەناب خراپترین شەعبەوی ئێوەن کە بە ناوی قەومیەت و سەربەخۆیی ژیانتان لە کوردستان تاڵکردوە".
لە درێژەی پۆستەکەیدا مەحمود شێخ وەهابی دەڵێت " ئێوەن بە ناوی شەعبەویەتی قەومی و ئابوری قەومی کوردستانتان توشی ھەرەسێکی ئابوری کرد کە موچەشتان پێنەدرێت و ھەموو داھات بە رێگای جۆرا و جۆر بۆ خۆتان ببەن ، ئیرھابی فکری کە باسی دەکەن و پێتان وایە کە لە سلێمانی ئیرھابی فیکری ھەیە، دیارە ئێوە ئازادی و داوای ڕەوای خەڵک بە ئیرھاب دەزانن و کوشتنی رۆژنامەنوس و خنکاندی ئازادی لە سنوری قەڵمڕەوی پارتی بە ئازادی دەزانن".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " ئەگەر ھەرکەس باسی ئیرھابی فیکری بکات، نابێت ئێوە باسی بکەن، ئێوە نەک ئیرھابی فیکری، بەڵکو ئیرھابی جەستەیی و ئابوریش بەکار دەھێنن بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بنەماڵەیتان".
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا چەد جاڕێک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەسلێمانی " ئیرهابی فیکری ئەنجام دەدرێت".