لەبەر ئاشکرانەکردنی ئابڕوبەرانە سێکسیەکانی ١٣٠ هەزار دۆلار دەدات بە پاڵەوانێکی فلمە سێکسیەکان

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە رێگای پارێزەرەکەیەوە ١٣٠ هەزار دۆلار دەداتە پاڵەوانێکی فلمە سێکسیەکان.

وەک میدیا ئەمەریکیەکان بڵاویانکردۆتەوە ئەو پارەیە بەمەبەستی بێدەنگکردنی ستورمی دانیلز   دراوە کە پاڵەوانێکی فلمە سێکسیەکانە و لەرێگای پارێزەرەکەی ترامپەوە پێیدراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ترامپ پێدانی ئەو بڕە پارەیە رەتدەکاتەوە، و وتویەتی" هیچ زانیاریەکم نییە لەسەر پێدانی جۆرە پارەیەکی لەو چەشنە"، وەک پاڵەوانی فلمە سێکسیەکە ئاماژەی بۆ دەکات ئەو پارەیە پێش هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ دا دراوە. 
    
بەپێی پاڵەوانی فلمە سێکسیەکان مێژووی ئەو پەیوەندیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێ ٢٠٠٦.                                                                                                                                                                                                                                                        

                                                                                                                                                                                                                                               



PM:02:32:05/05/2018