لە هەولێر کۆڕی جەماوەری نەوەی نوێ بارگرژی تێکەوت

کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر لە کاتی باگەشەی قەوارەی نەوەی نوێ، لەنێو هۆڵەکەدا بارگرژی دروستبوو.

لە دوای تەواوبوونی قسەکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جولآنەوەی نەوەی نوێ لەهۆڵەکەداو، لەگەڵ دەستکردن بە واتارەکەی رابوون مەعروف سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لەهەولێر لەنێو خەڵکە ئامادەبووەکەدا بارگرژی دروستبوو.

ئەو بارگرژە کە نەزانرا هۆکەی چیی بووە، بووە مایەی راگرتنی پەخشی راستەوخۆی کۆبوونەوە لەلایەن کەناڵی کوردنیوزەوە بۆ ماوەیەک، بەلآم دواتر پەخشەکە کرایەوەو کۆتایی بە کۆڕەکە جەماوەریەکە هێنرا.   



PM:04:32:05/05/2018