مەسرور بارزانی بەناراستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و دەڵێت ""به‌و قیڕه‌قیڕه خیانه‌ت له‌بیر ناكرێت" ، لاهوری شێخ جەنگیش لە کەلارەوە وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت" ئێمه‌ین له كه‌ركوك و خانه‌نقین و شه‌نگال ماوینه‌ته‌وه".
مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەمڕۆ شەممە لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لەناوچەی سۆران، وتی " هه‌موومان له بیرمانه له 1975 بارزانی نه‌مر، خۆی و شۆڕشه‌كه‌ی قوربانی كه‌ركوك كرد و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی نه‌دا بستێك خاكی كوردستان بداته ده‌ست دوژمنان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قاره‌مانانی ئه‌و وڵاته خۆیان كرده قوربانی ئه‌و خاكه، هه‌موو ئه‌و سته‌م و زوڵمه‌ی به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هاتووه له بیرمانه، نه‌ك هه‌ر 1975 به‌ڵكو شه‌سته‌كانیشمان له بیره، كه چۆن كوردستان فرۆشرا".
مەسرور بارزانی کە راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمیشە وتی "بیرمانه كه چۆن له شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ت له كه‌ركوك و كوردستان كرا و راده‌ستی دوژمنان و داگیركه‌ران كرد، بیرمانه ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی سازشكردن بوون، پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی خه‌بات و تێكشكاندنی دوژمنان بوو له پردێ و سحێلا".
ناوبراو جەختی کردەوەو وتی "به‌و قیڕه‌قیڕه خیانه‌ت له‌بیر ناكرێت".
لە وەڵامدانەوەی ئەو لێدوانەدا لاهور شێخ جه‌نگی لە کەلارەوە لەهەڵمەتی رایگه‌یاندی حیزبەکەی لەو شارە وتی " ئه‌وانه‌ی ویستیان كه‌ركوك له ده‌ستی یه‌كێتی ده‌ربهێنن و بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكیان كردووه".
لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی " ئێمه‌ین له كه‌ركوك و خانه‌نقین و شه‌نگال ماوینه‌ته‌وه".
لە درێژەی قسەکانیدا لێپراسراوی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری، لاهوری شێخ جەنگی وتیشی: "ئه‌وانه‌ی كه ئێستا باسی كه‌ركوكیان كرد و كوردایه‌تیمان پێ ده‌فرۆشنه‌وه، من پێیان ده‌ڵێم، یه‌كێتییه‌كان له خه‌و هه‌ستاون، ئه‌وه هه‌ر ئێمه‌ین له كه‌ركوك و خانه‌قین و شنگال له سه‌نگه‌ردا ماوین و دروشمی یان كه‌ركوك و خانه‌قین یان تاماوین ئه‌جه‌نگین-یان هه‌ڵگرتووه".
لاهور شێخ جەنگی وتیشی: "هه‌ڵبژاردنێكی قورسمان له پێشه، ئه‌ویش به‌هۆی بڕیارێكی نا سیاسیه‌وه سه‌دا 51ی خاكی كوردستان‌مان له ده‌ستداوه".
ئەو دوو بەرپرسەئەمنییە، یەکێکیان راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمە، ئەوی تریشیان جێگریەتی، بەڵام لە دوو حیزبی جیاوازن و ئەو دەزگا گرنگە زیاتر لە دوو ساڵە کۆنەبوونەتەوە.