کۆمسیۆن وەڵامی ئەنجومەنی سیاسیی عەرەبیی لە کەرکوک دەداتەوە

نوسینگه‌ى كەركوكی كۆمیسۆنی باڵاىه ەڵبژاردنەكانی عێراق، دەنگۆی لایه‌ندارییکردنیان لە لایەنێکی کەرکوک رەتدەکەنەوەو جەخت لەسەر جێبەجێکردنی کاروبارەکانیان به‌پێى ده‌ستوور دەکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە عه‌بدولباست شوانى، وته‌بێژى نوسینگه‌ى كه‌ركوك-ى كۆمسیۆن، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا  رایگەیاند، "ئه‌وان لایەنی جێبەجێکارن و به‌پێى ده‌ستوورى عێراق كاریان كردووه‌".

وتیشی، 
"کاری ئێمە لایەنگریی لایەنێكی دیاریكراو نییە، سەرجەم كاندید و لیستەكان لای ئێمە بەبێ جیاوازی تەماشا دەكرێن، هەر لایەنێك تۆمەت بۆ کۆمسیۆن دروست دەكات، با بەڵگەوە قسە بكات".

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆنی کەرکوک، داواشی لە
سەرجەم لایەنەكان كرد، کە هاوكاریان بن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت.

هەر لە میانی كۆنگره‌كەدا سەركەوت حەمید، ڕاهێنەر لە نوسینگه‌ى كەركوكی كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی عێڕاق  ئاماژەی بەوەدا، کە  بنكەیان بۆ سەرجەم  ئەو ئاوارانەی كەركوك كردووه‌تەوە، كە لە شارەكانی هەرێمن، بۆیە ئەوان دەتوانن لەوێ و لەو بنکانە دەنگ بدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا لەلایەن 
لیستی ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك، ره‌خنه‌ی  ئەوە له‌ نوسینگه‌ى كه‌ركوك-ى كۆمسیۆن گیرا، كه‌ پشتگیرى لە لایه‌نێكى دیاریكراو ده‌كات و، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین كارمه‌ندى كوردیان لە کۆمسیۆن دامه‌زراندووه‌.





PM:07:09:05/05/2018