پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمەتباری راگەیاند، كە لە چەندین تاوانی جیاجیاوە تێوە گلاونو سەرجەم تاوانەکانیشیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجامداوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا، كۆمەڵێك تۆمەتباریان قۆڵبەست كردووە، کە لە چەندین تۆمەتی جیاجیاوە تێوەگلاون.

وتیشێ، ئەو تاوانبارانە، تاوانەکانیان لە هەولێر و دەورووبەری ئەنجام داوە، بۆیە بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، لە ئێستاشدا دادگا دۆسیەی تۆمەتبارەكانی یەكلا كردووەتەوە و دادوەریش بەپێی ماددە یاساییەكان، بڕیاری بەندكردن و سزادانیان دەدات".

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکراشیکرد، کە هەفتەی داهاتوودا و لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، ناسنامەی تۆمەتبارەكان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەخەنەڕوو.


PM:07:21:05/05/2018