موقتەدا سەدر داوایەک لە کورد دەکات

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، داوای لەكوردو پێكهاتە كەمینەكان كرد بەشداریەکی کارای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن. 

موقتەدا سەدر سەرکردەی تەوژمی سەدر لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی پێكهاتەو نەتەوەو مەزهەبە جیاوازەكانی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند " هەڵبژاردنەكان و پرۆسەی دیموكراتی لەپێناو هەمو پێكهاتەكاندا دانراون، نەك تەنیا بۆ پێكهاتەی زۆرینەو داواشی كرد لە كەمینەكان كرد بەشێوەیەكی كاراو بەهێز بەشداری تێدا بكەن.
 
موقتەدا سەدر وتوشیەتی”دەبێت كوردەكان دەنگیان بەسەر ستەم و گەندەڵیدا بەرزبكەنەوە وەك چۆن شیعەو سوننەكان دەنگیان بەرزكردۆتەوە.”
 
موقتەدا سەدر لەگەڵ چەپەکانی عێراق هاوپەیمانێتی لیستی " سائرون" یان هەیەو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.



PM:09:14:06/05/2018