نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێل لە سەرو 75 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی  برێنت بە 75دۆلار وو 38 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس لە بازاڕەکانی جیهان بە 70دۆلار و38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بە کەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕدا، هۆکاری ئەوەش وەک چاودێران باسی دەکەن گووشارەکانی ئەمەریکایە بۆ سەر ئێران، هەروەها پابەندبوونی دەوڵەتانی ئۆپێک بە دابەزینی بەرهەمهێنانەوە.




AM:09:20:07/05/2018