کاندیدێكی عێراقی لە موسڵ کوژرا

"فاروق محەممەد زەرزوور" کاندیدی لیستی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سنووری پارێزگای موسڵ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بەچەقۆ هێرشی کرایە سەر و کوژرا.

ماڵپەڕی "سۆمەریە نیوز" لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقەوە بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابروو لە گوندێكی سەر بە ناحیەی گەیار لە سنووری پارێزگای موسڵ، ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتاوەتە "محەممەد زەرزوورە" كاندێكی سەر بە لیستی نیشتمانی،بە چەقۆ كوشتویانە و دواتر هەڵهاتوون.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئەو کاندیدەی کە كوژراوەكە دانیشتوی گوندی ئەلزاكیە-یە، دوای روداوەکەش تەرمەكەی گواستراوەتەوە پزیشكی دادوەری و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.


AM:10:43:07/05/2018