وەزارەتی تەندروستی عێراق دامەزراندن دەكات
وەزارەتی تەندرستی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی كارمەندی زیاترو باس لەوەش دەكات كارمەندە گرێبەستەكانیش دەكاتە كارمەندی هەمیشەیی ئەو وەزارەتە.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت "وەزارەتەكە كارمەندی زیاتر دادەمەزرێنێت، لیژنەیەكی هاوبەش پێكدەهێنێت تا كارمەندە گرێبەستەكانی سەر بە وەزارەتەكە بكاتە كارمەندی هەمیشەیی و بە هەمان شێوەی كارمەندانی تر وەزارەتەكە، ئەو كارمەندانەش دەرماڵەیان بۆ ببەسترێت".
هەروەها هاتووە هاتووە، كە عەدیلە حەمود، وەزیری تەندروستی، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنەكان وەرگرتووە و لیژنەیەكی هاوبەش لە ئەمینداریی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی پێكدەهێنرێت، تا ئەو ڕاسپاردەیە پێشكەش بكەن و هەموو ئەو كارمەندانەی بە گرێبەست دامەزراون بكرێنە كارمەندی هەمیشەیی.
PM:11:26:08/05/2018