لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە توانی لە ناو یاریگای
خۆیدا گۆڵبارانی یانەی ڤیاڕیاڵ بکات و بە ئەنجامی ٥-١ توشی دۆرانی بکات.
بەرشەلۆنە بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوتوو توانی پێنج
گۆڵ تۆمار بکات کە گۆڵەکان لە لایەن دیمبلی دوو گۆڵ و میسی پاوینهۆ و کۆتینهۆ
تۆمارکران.
بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٩٠ خاڵ لە خولەکەدا.