ئێوارەی رۆژی چوارشەممە هاوڵاتییەک بە چەکی جۆری كڵاشیكۆف گیانی له‌ده‌ستدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت خۆکوژی بێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکەوە دەست "سپی"کەوتوون، كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ءیوارەی رۆژی چوارشەممە له گوندی سه‌ید ئه‌حمه‌دان له قه‌ڵادزێ گیانی لەدەستدا.
ئەو هاوڵاتییە ناوی(م. م. أ)ەو له‌دایك بووی ساڵی 1969 پیشه‌ی كاسبە، دانیشتووی قه‌ڵادزێیە خاوەنی شەش منداڵه، روداوەکەش له‌ناو باخه‌كه‌یدا به چه‌كی جۆری كڵاشیكۆف رویداوە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، پێده‌چێت روداوەکە خۆكوژی بوبێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر، گهیشتونەته شوێنی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی.
لە پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه بەردەوامە.
ئا: ئەمیر حەسەن