لە خولی ئیسپانیاو لە یارییەکی دواخراودا یانەی ریاڵ
مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی توشی دۆڕانێکی تر هات لە خولەکەداو بە ئەنجامی ٣-٢
بەرامبەر بە یانەی سیڤییا توشی شکستبوو.
ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوتوو یانەی سیڤییا
توانی سێ گۆڵ لە لایەن بن یەدر و لایۆن بکات و گۆڵی سێیەمیش رامۆس بە هەڵە لە
خۆیانی کرد.
دوو گۆڵەکەی ریاڵ مەدرید رامۆس و مایۆڕاڵ تۆماریان کرد.
لە کاتی یاریەکە رامۆس لیدانی سزای لە دەستدا.
بەم دۆرانە ریاڵ مەدرید خاوەنی ٧٢ خاڵەو سێیەمی
خولەکەیە.