سەرحەد قادر: پارتی سێ کاندیدی لە شاری کەرکوک هەیە

بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك، ئاشكرایدەكات پارتی لەشاری كەركوك سێ كاندیدی هەیەو داوای لەرێكخستنەكانی كردوە دەنگیان پێ بدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پاشکۆی هەڵبژاردنی رۆژنامەی ئاوێنەدا هاتووە، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ئاماژەی بەوەداوە پارتی سێ كاندیدی لەسەر لیستی كۆتای مەسیحییەكان لەپارێزگای كەركوك هەن و هیچیان كورد نین و بریتین لە( رەیحان حه‌ننا ئه‌یوب، له لیستی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ میلـلی‌ كلدانی‌ سریانی‌ ئاشوری‌. ئوشانه‌ حوزه‌یران نیسان، لە لیستی‌ یه‌كێتی‌ به‌یت نه‌هره‌ینی‌ نیشتمانی. هوشیار قه‌رداغ یه‌ڵدا له‌سه‌ر لیستی‌ ئیئتیلافی‌ كلدان".

بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك ئاماژەی بەوەشداوە، کە پارتی داوای لەلق‌و ناوچەكانی كردوە كار بۆ سەرخستنی ئەو سێ كاندیدە بكەن لەكەركوك،

عەمید سەرحەد قادر، كە لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك بوو، پاش روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەبڕیاری بەغدا لەپۆستەكەی دورخرایەوەو لەو كاتەوە لەسلێمانی دادەنیشێت، بەپێی قسەی خۆی لەم بانگەشانەی هەڵبژاردندا بەشداری هەڵمەتی پارتی نەكردوەو لەدوای ئەوەی لە بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوكیش نەماوە لەماڵەوە دانیشتوە.

عەمید سەرحەد قادر، بڕوای وایە ئەو كارەی پارتی، كە سێ كاندیدی لەكەركوك هەن‌و هیچیان كورد نین بۆ "مێژوی ئەو حزبە خراپە”.

PM:03:03:10/05/2018