هەڵمەتی هەڵبژاردن کۆتایی هات

کاتژمێر7 ی بەیانی ئەمڕۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن لەسەرتاسەری عێرقدا کۆتایی هات و شەممە ١٢ی ئایار کاتژمێر ٧ ی بەیانی دەنگدانە.

لە عێراق هەڵمەتی هەڵبژاردن ١٢ ی نیسان دەستی پێکرد، بەلآم لەبەر مەراسیمی کارەساتی ئەنفال، هەڵمەتئ هەڵبژاردن رۆژی ١٥ ی نیسان، رۆژێک دوای ئەنفال دەستی پێکرد.

رۆژی ٥ شەممە دەنگدانی تایبەت لە عێراق بۆ هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی تەندروستی ئەنجامدرا، هەروەها دەنگدان لە ٢١ ولآتی جیهان بۆ هاولآتیانی نیشتەجێی دەرەوەی هەرێم و عێراق دەستی پێکردوو، دوو رۆژ دەخایەنێت.

لسیت و قەوارە سیاسیەکان و هاوپەیمانەکان بۆ ٣٢٩ کورسی پەرلەمان کێبەركێ دەکەن، کە بەرێژەی ٣٠٥ بۆ کۆتای ئافرەتانە.

رۆژی شەممە نزیکەی ٢٢ ملیۆن هاولآتی بەدەنگدانی تایبەت و دەنگدەری هەندرانەوە دەچنە بەردەم سندەوقەکانی دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی نوێ بۆ عێراق.

هەموو دراوەکان پێشبینی دەکات کورسیەکانی کورد کە ئێستا ٦٢ ئەندام پەرلەمانە دابەزێت بۆ خوار ئەو ژمارە کورسیە.



PM:10:03:10/05/2018