گەریلا لە نزیک دەریان رەش دژی تورکیا چالاکی ئەنجامدا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەبارەی چالاکیی گەریلاکانی لە دەریای ڕەش، وان و بەدلیس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیەندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە شارۆچکەی چاناکچیی گیرەسوون چالاکیی ئەنجامدراوە، هەروەها لە بەدلیس سەربازێک کوژراوە و لە وان دوو بەکرێگیراو سزادراون.

هەپەگە ئەمڕۆ ڕایگەیاند " ڕۆژی ٩ی ئایار کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی لە نزیک شارۆچکەی چاناکچیی گیرەسوون لە نزیک دەریای ڕەش، لە دژی دوو وێستگەی پەیوەندی، چالاکیی ئەنجامدرا، پاش ئەو چالاکییە سوپای تورک لەو ناوچەیەدا ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد".
هەروەها هاوتووە " کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆنەکە چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە نەزانرا".

هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند " هەر ڕۆژی ٩ی ئایار کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانمان لە گردی ڕاداری سەربە ناوچەی شێخ جومای بەدلیس چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا و سەربازێکی دیکە برینداربوو".

لە کۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە " ١٣ی ئازار کاتژمێڕ ٠٦:٤٥ خولەکی ئێوارە، یەکینەیەکمان لە گەڕەکی شەعبانییەی ئارتەمێتانی وان لە دژی کۆنتراگەریلایەک بەناوی مەتین ئەرتاش چالاکییان ئەنجامدا و سزایان دا، هەروەها ١٧ی ئازار کاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو لە گەڕەکی حاجی بەکری ناوەندی وان کۆنتراگەریلایەکی دیکە بە ناوی فواد کلاڤوز سزدرا".

ماوەی مانگێکە دوای هاتنی وەرزی بەهار گەریلاکانی پەکەکە جوموجوڵێکی سەربازی بەرفراوانیان دەستپیکردووەو هەفتانە چەندان چالاکی جیاجیا ئەنجام دەدەن.



ئه‌م بابه‌ته ‌2582 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:49:11/05/2018