ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت ئەمەش دوای ئەوەی دوو لە
باشترین یاریزانەکانی بەشداری راهێنانەکانیان کردەوە.
لە کاتی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریاڵ مەدرید دانی کارڤاخال و رۆناڵدۆ توانیان
پێکەوە بە جیا بەشداری بکەن، بەڵام هەردوو یاریزان نەیانتوانی راهێنانی بە کۆمەڵ
بکەن.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا لە رۆژانی داهاتوو هەردوو یاریزان
دەگەڕێنەوە بۆ راهێنانە بە کۆمەڵەکان و بۆ یاری ڤیاریاڵ یاری دەکەن، بەڵام ناتوانن
ئامادەی یاری سبەی سەلتاڤیگۆ ببن.