ئەمرۆ زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی
تایبەت بە یاری سەلتاڤیگۆی کردوو لە کاتی کۆنگرەکەش پرسیاری هاتنی نەیماری بۆ ریاڵ
مەدرید لێکرا.
زیدان بە رۆژنامەنوسانی وت تا کۆتایی وەرز قسە لەسەر هاتنی نەیمار ناکەین
با وەرزەکە کۆتایی بێت ئینجا لەگەڵ یانەکە کۆدەبینەوەو بڕیار لەسەر کڕینی هەر
یاریزانێک بمانەوێت دەیدەین.
هەروەها وتی نەیماڕ دەتوانێ لەگەڵ رۆناڵدۆ خۆی بگونجێنێت چوونکە هەردووکیان
یاریزانی باشن و یاریزانە باشەکانیش باش خۆیان دەگونجێنن.
راشیگەیاند من نازانم ریاڵ مەدرید قسەی لەگەڵ باوکی نەیماڕ کردووە دوای وەرزەکە ئەوەش ئاشکرا دەبێت لە ئێستادا
ئێمە تەنها بیر لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ دەکەینەوە.