ئەلڤێز ئامادەی مۆندیال نابێت


لە پاش ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی لە جامی فەرەنسا توشی هات، دانی ئەلڤێز ناتوانێت ئامادەی یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ببێت لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل.

ئەلڤێز لە ئەژنۆیدا توشی پێکان هاتووەو زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە، بەمەش ئەو یاریزانە لە ریزەکانی بەرازیل دووردەخرێتەوە.

دانی ئەلڤێز لە لای راستی یاریگا یاری دەکات و یەکێکیشە لەو یاریزانانەی کە لە لایەن تیتی راهێنەری بەرازیلیەوە دڵنیایی پێدرابوو بانگی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا دەکرێت.



PM:07:03:11/05/2018