پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانت ئۆتۆمبێلێک لە قەڵادزێ سێ هاوڵاتی ،برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژەی بەوەداوە، "لە كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شەوی رابردوو له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران لە قه‌ڵادزێ ئۆتۆمبێلێكی (توێتا/فۆرچنه‌ر) كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو وه‌رگه‌ڕا".
وتیشی،" له ئه‌نجامی ئەو روداوەدا سێ هاوڵاتی برینداربوون، كه‌یه‌كێكیان برینەکەی سەختەو ناوی( ب . س . ع )ەو، له‌دایك بووی ساڵی 2003، لە پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی و دوو برینداره‌كه‌ی تریش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ له ژێر چاودێری ته‌ندروستی دان".
پۆلیسی راپەڕین لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".