سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری هیوای خواست، کە لەدوای هەڵبژاردنەکان هێزە چاكەخوازەكان یەك دەنگ و یەك ریز بن بۆ بەرگریکردن لە مافە نەتەوایەتییەكانی خەڵكی كوردستان.
د. بەرهەم ساڵح لە پاش بەشداریکردنی لە پرۆسەی دەنگدان لە شاری سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەهیوای ئەوەین دوای هەڵبژاردن هێزە چاكەخوازەكان یەك دەنگ و یەك ریز بن و پشتیوانی لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بكەن و كۆتایی بەم نەهامەتییانەی خەڵكی كوردستان بهێنن ".
وتیشی،"بەشداری بەرفراوانی هاوڵاتیان ئەمڕۆ زۆر گرنگە، هیوادارم خەڵكی كوردستان ئەم دەرفەتە بەكاربهێنن بۆ دەربڕینی رای خۆیان و بەشداریكردن لە نەخشە كێشانی ئێستا و ئایندەی خۆیان".
د. بەرهەم ئاماژەی بەوەشدا، "مەبەستمانە لە دوای هەڵبژاردن لەسەر بەرنامەیەكی چاكسازی هەمەلایەن بۆ كۆتایی هێنان بەم نەهامەتیانە كاربكەین، هێزە دڵسۆز و چاكەخوازەكان بۆ كۆتایی هێنان بەم نەهامەتیانەی خەڵكی كوردستان و بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان یەكبگرن".
سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیو دادپەروەری رونیشیكردەوە، "دەنگدان لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بایەخێكی زۆری هەیە، دەنگی ئەوان زۆر گرنگە، پێویستە خەڵكی ئەو ناوچانە بە چڕی بەشداری بكەن دوای رووداوەكانی رابردوو، پێویستە خەڵكی كەركوك خاوەن بڕیار بن لە دیاریكردنی چارەنوسی شارەكەی خۆیان".