هەریەکە لە گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی پەیامێک ئاڕاستەی کەرکوکیەکان دەکەن و داوا دەکەن "به‌زوترین كات روبكه‌نه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و به‌شدار بن له ده‌نگدان".
په‌یامیی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) بۆ ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان:
خه‌ڵكی خۆڕاگری كه‌ركوك
هاونیشتمانیانی كوردپه‌روه‌ری ناوچه دابڕێنراوه‌كان
هه‌موان ده‌زانین ده‌نگدانی ئه‌مڕۆی ئێوه‌ی خه‌ڵكی خۆڕاگر بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له چ بارودۆخێكی سیاسیی ئه‌منی و مرۆیی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، راستكردنه‌وه‌ی باری لاسه‌نگی ئه‌م واقیعه له‌ڕوی ده‌ستورییه‌وه، ته‌نها له‌ڕێگای به‌شداریی كارا و به‌كۆمه‌ڵی ئێوه‌ی پێشه‌نگ و خۆڕاگره‌وه ده‌بێت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا. له‌به‌رئه‌وه وه‌ك هه‌رسێ لایه‌نی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌وه داواتان لێ ده‌كه‌ین كه به‌زوترین كات روبكه‌نه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و به‌شدار بن له ده‌نگدان كه ته‌نیا شاڕێی لابردنی تارمایی و نائومێدی به‌ده‌نگی هه‌موان ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌نگدانی ئێوه نیازه خراپ و پیلانه ره‌شه‌كانی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان به‌هاوده‌نگی و وره‌ی به‌رزی ئێوه و ده‌نگه‌كانتان له‌ناوده‌برێت، له‌به‌رئه‌وه جه‌خت له به‌شداریكردنی هه‌موان ده‌كه‌ینه‌وه له‌پێناو زامنكردنی ئاینده‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان و به‌شداریتان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌دیاریكردنی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه هه‌یه.
پێكه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن
(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری)
12/5/2018