نەوەی نوێ: ئەنجامەکانی یەکێتی و پارتی دورن لە راستییەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە ساسوار عەبدول واحید سەرۆکایەتی دەکات رایدەگەیەنێت، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن و پسولەکان، دورن لە ڕاستییەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە ماڵپەڕی "ئێن ئاڕ تی"زمانحاڵی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە،  دوو حیزبی دەسەلات دەستکاری ئەنجام و پسولەکانیان کردوە ،بە تایبەت  یەکێتی لەسەر ئاستی سلێمانی و هەندێ ناوچەی تر دەسکارییەکی زۆری دەنگەکانی کردوە

دەشڵێت، هەرچەندە ئەنجامەکەی  نەوەی نوێ رەنگە بە لای زۆرێکەوە سوپرایز بێت، بەڵام هێشتا دڵنیاین سەد لە سەد کە ئەو ئەنجامانەی دو پارتی سەرەکی دورن لە راستیەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی راستەقینەین لە کۆمسیۆنەوە بە فەرمی لە بەغدادەوە بڵاوبکرێتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:
هەرچەندە نەوەی نوێ لەسەر ئاستی هەموو کوردستان دوەمە و لە هەندێک لە شوێنەکان یەکەمە و لە کەرکوک دوەمە و لە هەولیر دوەمە، بەڵام ئێمە هێشتا بەم دووەمە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان رازی نین، کە دو حیزبی دەسەلات دەستکاری ئەنجام و پسولەکانیان کردوە ،بە تایبەت  یەکێتی لەسەر ئاستی سلێمانی و هەندێ ناوچەی تر دەسکارییەکی زۆری دەنگەکانی کردوە. بۆیە، هەمو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو پسوڵانەی دەدرێن بە چاودێرەکان و بڵاودەکرێنەوە، دورن لە راستیەوە و دو پارتی دەسەڵاتدار دەنگەکانیان زۆر زۆر کەمترە لەو ژمارەیەی بڵاویانکردووەتەوە و تەنها ئەمانە پسوڵەکەیان لە دەرەوەی سیستەمەکە و سێرڤەرەکە پرینت کردوە، بێ پشتبەستن بە داتا و زانیاری ناو سیستەمەکە و ناو سندوقەکان.

چاوەڕێی هەڵوێستی لایەنەکانی تری دەرەوەی (یەکێتی و پارتین)، کە بێنە پێش و پێکەوە کار بکەین لەسەر دەستکاری نەکردنی دەنگە راستەقینەکانی ناو سندوقەکان و هەروەها ناو سێرڤەرەکە.

وەک وتمان، هەرچەندە ئەنجامەکەی  نەوەی نوێ رەنگە بە لای زۆرێکەوە سەپرایز بێت، بەڵام هێشتا دڵنیاین سەد لە سەد کە ئەو ئەنجامانەی دوو پارتی سەرەکی دورن لە راستیەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی راستەقینەین لە کۆمسیۆنەوە بە فەرمی لە بەغدادەوە بڵاوبکرێتەوە بە پست بەستن بە ژمارەی راستەقینەی دەنگەکانی ناو سندوقەکە و هەروەها داتا و زانیاری ناو سێرڤەرەکە، ئەوکاتە هەڵوێستی کۆتایی خۆمان رادەگەیەنین.



PM:08:19:12/05/2018