هێمن هەورامی: یەکێتی ساختەکاری گەورەی کردووە

هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەنگی یەکێتی بە "ساختەکاری گەورە" زیادکراوە.

هێمن هەورامی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، گومان هەیە لە ساختەکاری گەورە لە بەرژەوەندی یەکێتی لە سلێمانی، هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکەی سلێمانی و دەڵێت "زۆر نالۆجیکییە کە دەنگی یەکێتی لە هەموو پارتەکانی دیکە وەک: پارتی، گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، هاوپەیمانی، نەوەی نوێ پێکەوە زیاترە. جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان پێویستە".

هێمن هەورامی بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت "لە 2014 یەکێتی 11 هەزار دەنگی هەبوو لە هەڵەبجە. بەڵام ئێستا 30 هەزار دەنگی هێناوە، واتە لە چوار ساڵدا لە 195% زیادیکردووە".

هەورامی راشیگەیاندووە "ئەم زیادکردنەکەی دەنگی یەکێتی لەڕێگەی ساختەکاری و دەستکاری ئەلیکترۆنی پێشێلکارییەکی روونە بەرامبەر دەنگی هەموو پارتە سیاسییەکانی دیکە".

لایەنەکانی گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و هاوپەیمانی دەڵێن، بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دەستکاری دەنگەکانیان کراوە و داوادەکەن بەدەست دەنگەکان جیابکرێنەوە.



PM:10:26:12/05/2018