داعش هێرشێکی تیرۆرستی لە پاریس ئەنجامدا

داعش هێرشێکی تیرۆریستی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجام دا و ژمارەیەک قوربانی هەیە.

هێرشەکە شەوی شەممە 12/5/2018 لەلایەن کەسێکی توندڕەو بە چەقۆ بۆ سەر چەند هاووڵاتییەک لە نزیک خانەی ئۆپێرا لە پاریس، رووی دا

بەهۆی هێرشەکەوە، کە دواتر داعش بەرپرسیارێتیی گرتە ئەستۆ، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون،  دوای هێرشەکە، پۆلیسی فەرەنسی توانیویەتی هێرشبەرەکە بکوژێ

فەرەنسا وڵاتێکی کاریگەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە و هەزاران بنکە و بارەگای ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی لە سووریا و عێراق بۆردومان کردووە



AM:08:36:13/05/2018