لیستی ئاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق بە پێی ئەنجامە بەراییەکان یەکەمە، لە پاش ئەویش لیستى سائیرون دێت موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز"کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، بە پێی ئەنجامە بەراییەکان لیستى هاوپەیمانى نەسر کە حەیدەرعەبادی سەرۆکایەتی دەکات پلەی یەکەمی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدەست هێوانەوە، لە پاش ئەویش لیستی سائیرون دێت کە لیستەکەى موقتەدا سەدرە دووەمی بەدەستهێناوە.
دوێنێ شەممە ١٢ی ئایار، هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە سەرتاسەری پارێزگانى عێراق و هەرێمی کورستان بەرێوەچوو.