لیستی ئیئتلافى وه‌ته‌نییه کە ئه‌یاد عه‌لاوى کە ئێستا جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقە سەرۆکایەتی دەکات، داوای هەڵوەشاندنەوەی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەکات و پێشنیادەکات حكومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ر پێكبهێنرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا لیستی ئیئتلافى وه‌ته‌نییه به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یاد عه‌لاوى جێگرى سه‌ركۆمارى عێراق ئاماژەی بەوەداوە،"خه‌ڵكى عێراق پاشه‌كشه‌ی كردووه له به‌شداریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان و، بڵاوبوونه‌وه‌ى كارى توندوتیژى و ساخته‌كارى و چه‌واشه‌كارى و كڕینى ده‌نگ و به‌كارهێنانى بارودۆخى ئاواره و كۆچپێكراوه‌كان".
دەشڵێت، ده‌رئه‌نجام شتێك به‌سه‌ر هاووڵاتیدا ده‌سه‌پێنرێت كه دووره له خواستى خۆیه‌وه، ئه‌نجومه‌نى یاسادانان له ئاستى پێویستدا نابێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش حكومه‌تێكى لاواز كه متمانه‌ى پێویستى پێ‌نادرێت كه سه‌ركه‌وتووى بكات.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئیئتلافى وه‌ته‌نییه داواده‌كات، کە هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێستا بۆ به‌ڕێكردنى كاره‌كان، تا ئه‌و كاته‌ى بارودۆخى گونجاو ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، كه گوزارشت بێت له چاوه‌ڕوانییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان.
رۆژی شەممە ١٢ی ئایار، پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە پاش پرۆسەکەو بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان چەند لایەنێکی کوردی و عێڕاقی ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەنجامەکان دەربڕی و رایانگەیاند، کە ساختەکارییەکی زۆر لە پرۆسەکەدا کراوەو ئەنجامەکان ئاڵوگۆڕ کراون.