تورکیا بەفەرمی دەمیرتاشی وەک کاندیدی لیستی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی پەسەند کرد

تورکیا لیستی ناوی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەسەند کرد، كە لە نێوانیاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک سەرۆکی هەدەپە بونی هەیە.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، لیستی ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەکەی بڵاوكردەوە كە بڕیارە لە 24ی مانگی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.

جێی ئاماژەیە ئەو لیستەی کە بڵاوکراوەتەوە پێکدێت لە شەش لیست، کە ناوی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووى پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی تێدا هاتووە، کە لە ساڵی 2016ەوە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) زیندانی كراوە.

ئەو شەش لیستەی کە پەسەند کراون بریتین لە:

-دۆوو پێرینجێك (سەرۆكی پارتی نیشتیمان) 

-مێرال ئاكشێنەر (سەرۆكی پارتی ئیی)

-موحەرەم ئینجێ‌ (پاڵێوراوی پارتی گەلی كۆماری)

-رەجەب تەییب ئەردۆغان (سەرۆك كۆماری ئێستای توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان)

- سەلاحەدین دەمیرتاش (هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان)

-تێمەل كەرەمۆڵائۆغلو (سەرۆكی پارتی سەعادەت)


PM:05:02:13/05/2018