لە کۆتایداو لە دوای ٤٣ یاری لە خولی
ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە توشی دۆڕان هاتو نەیتوانی درێژە بە ژمارەکەی بدات.
بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە
میوانی یانەی لیڤانتی و لە ئەنجامدا نەیتوانی یاریەکە بباتەوەو بە ئەنجامی ٥-٤
توشی دۆران هات.
یانەی لیڤانتی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو
توانی پێنج گۆڵ تۆمار بکات بەڵام یانەی بەرشەلۆنە توانی ئەنجامەکە کەمبکاتەوەو
چوار گۆڵ لە لایەن هەریەکە لە کۆتینیۆ ٣ گۆڵ و گۆڵەکەی تریش سوارێز تۆماری کرد.
بەرشەلۆنە ئێستا خاوەنی ٩٠ خاڵەو پێشەنگە.