لە میانەی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی پارێزگاکانی هەرێم راناگەیەندرێت، لەبەرئەوەش راناگەیەنرێت چونکە کێشەیان لەسەرە.
کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وردبینی لە ئەنجامی دەنگدانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و چەند شارێکی تری عێراق تەواو نەکراوە.
بەپێی ئەو ئەنجامانە لە بەغدا لیستی سەدرو شیوعیەکان لە پێش هەموویانەوەن، دوای ئەوان قەوارەی نەسری سەرۆک وەزیران عەبادی دێت. دوای ئەو دوو براوەیە قەوارەی فەتح کە قەوارەی حەشدی شعبییە دێت.
کۆی ئەنجامەکان بە پێی ئەنجامی بەرایەکان بەم شێوەیەیە:
- لیستەکەی عەبادی لە سەر ئاستی عێراق لە پلەی یەکەمدایە. لیستی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ٦١ کورسی بەدەستهێناوە.
- لیستی سائیرونی موقتەدا سەدریش بە ٥٠ کورسی پلەی دووەمە.
- لیستی فەتح کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات ٣٩ کورسی هێناوە.
- وەتەنییەش ٢٩ کورسی بەدەستهێناوە.
- ٢٤ کورسیش بۆ دەوڵەتی یاسا.
- لیستی حیکمەی عەمار حەکیمیش ۲۲ کورسی بەدەستهێناوە.
- لەگەڵ ١٨ کورسی بۆ هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی.